تاعون
ڕاچڵهكین-
چین ئاگادارکردنەوەی مەترسی ئاستی 3 یەمی ڕاگەیاند لە شارێکی وڵاتەکەی، دوای ئەوەی چەند کەیسێکی نهخۆشی تاعون دەستنیشان کرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی شینخوای چینی حکومەتی خۆجێیی ئاستی مەترسی 3 کە دووەم مەترسیدارترین ئاستە دوای 4 لە شاری بینانوور ڕاگەیاند کە دەکەوێتە باکووری بەیزینی پایتەخت.
نەخۆشی " تاعونی دومەڵی" لە سەدەکانی ناوەڕاست بووە هۆی لەناوچوونی زیاد لە 50 ملیۆن کەس لە جیهاندا بە مەترسیدارترین تاعون هەژمار دەکرێت بەهۆی بەکتریایەکەوە دەگوازرێتەوە لە ڕێگای مێشولە و فڕیوە بچووکان کاتێک لە گۆشتی ئاژەڵێک مرۆڤێکی مردارەوە بوو دەخۆن.
سەرچاوەی ئەم تاعونە ئاژەڵی "مشکە شاخی" یە کە دانیشتوانی چین ڕاوی دەکەن بۆ خواردن و تووکەکەی.
ئهم نهخۆشییه لە دوو برا دەست نیشان کرا کە هەردووکیان ئەو ئاژەڵەیان خواردبوو، چەند کەیسێکی تریش دەست نیشان کراوە.
حکومەتی خۆجێیی ئاگاداری هاوڵاتیانی کردۆتەوە هەر "مشکێکی_شاخی" مردارەوەبوو یان نەخۆشیان بینی لایەنی پەیوەندی داری لێ ئاگادار بکەنەوە.
پزیشکانی جیهان بە دووری نازانن ئهم نهخۆشییه ئهگەر تەشەنە بکات ببێتە تاعونێکی جیهانی وەک کۆرۆنا.
تاعونی دوومەڵی لەڕێی لیمفەوە دەگوازرێتەوە لیمفە گرێکان گەورە دەبن و ئەگەری تەقینیان دەبێ وە نەخۆشیەکە ئەگەری مردنی لە ١٠ ڕۆژدا بەبێ چارەسەر ٪30-90٪ بەڵام بە چارەسەر 10٪ یە چونکە کۆمەڵە چارەسەری هەیە کە بەکاربهێنرێت.
ئا:د. فەرمان حسێن- پزیشكی پله بڵند