یوڤانتۆس ئەستێرەیەکی چێڵسی دەوێت

وەرزش

09/07/2020     ژمارەی بینراو 422

راچڵەکین- سپۆرت

 

رۆژنامەی زە سەنی بریتانی ئاشکرایکرد، یانەی یوڤانتۆس لە بازاڕی گواستنەی ئەمساڵدا سورە لەسەر کڕینی جۆرجیهنۆی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی چێڵسی.

 

رۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات، یوڤی ئامادەیە یەکێک لە ئارۆن رامزی یان ئەدریان رابیۆ پێشکەش چێڵسی بکات لە پێناو کەمکردنەوەی نرخی جۆرجینهۆ. بڕەکەی تریشی بە شێوەی قیست دەدەن، ئەوەش بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دروستبووە.

 

ماوریسیۆ ساری کە پێشتر لە هەردوو یانەی ناپۆلی و چێڵسی راهێنەری جۆرجینهۆ بووە، بە تایبەت داوای لە ئیدارە یوڤانتۆس کردووە جۆرجیهۆی بۆ بکڕن.

 

جۆرجینهۆ لە دوای دەستپێکردنەوەی یارییەکەی پرێمەرلیگ، لە پێکهاتەی سەرەکی چێڵسی دورخراوەتەوە، ئەوەش دەنگۆی رۆیشتنی لە یانەکە زیاتر کردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن