پزیشكێك: هەر نەفامێک ووتی کۆرۆنا نیە وازی لێبێنە کە تووش بوو دەزانی نەهامەتی نەخۆشیەکە چۆنە

تەندروستی

09/07/2020     ژمارەی بینراو 639

کۆرۆنا


ڕاچڵه‌كین-

ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ژماره‌ی‌ توشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ كوردستان ڕوو له‌ زیاد بوون ده‌كات، له‌ سۆنگه‌ی‌ به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه‌ دكتۆر عه‌لی  پزیشکی نیشتەجێی خولاو داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن و له‌ ماڵه‌كانیان نه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" تکاتان لێدەکەم، تکایەکی تایبەت هەوڵ بدەن لە تێکەڵاوی بە دوور بن و دەمامک ببەستن و دەرنەچن لە ماڵەکانتان تەنیا لە حالەتی زۆر پێویست نەبێت، چونکە بارودۆخەکە بەرەو خراپتر دەچێ ."

ده‌شڵێت"پزیشکانی نیشتەجێی خولاو پێ ڕاناگەن و ژمارەیان کەمە بەراورد بە ژمارەی نەخۆشەکان،  ژمارەی نەخۆش زۆرە و هەر نەفامێک ووتی کۆڕۆنا نیە وازی لێبێنە کە تووش بوو دەزانی نەهامەتی نەخۆشیەکە چۆنە."

بارودۆخەکە کارەساتبارە و هیوا دەخوازین لە هەمووان کە پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن، چونکە ئەگەر ژمارەکە زیاتر بێت کەس پێی ڕانەگات ئەمڕۆ ٢٠٠ بێت سبەی ٤٠٠ و ٦٠٠ و ١٠٠٠، پارێزگاری لە ژیانی خۆت بکە و پابەندی ڕێنماییەکان و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی بن .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن