داخوران و شكانی ئێسك
ڕاچڵهكین-
زۆر لە خەڵک ئازارێکی ھەیە لە پشتیدا یان لە ملیدا بە بەردەوامی یان بۆ ماوەیەکی زۆر، ئەگەر ئەو ئازارە ووردە ووردە دەست پێبکات و بەشێوەیەکی بەردەوام ھەبێت، ئەوە مانای ئەوەیە تووشی داخوران لە جومگەکانتدا بوویت، بە تایبەتی دوای تەمەنێکی دیاریکراو، دكتۆره ههڤین پزیشكی پسپۆڕی ئازار و بهنج لهم بابهتهدا ڕونكردنهوه لهسهر ئهم نهخۆشییه دهدات.
لەکاتی داخوراندا دوو گۆرانکاری ڕوودەدات:
1- داخوران و شکانی ئەو کرکراگەیەیی کە ئەو جومگەیەی داپۆشیوە کە بڕبڕەکان دەبەستێت بە یەکەوەو پێ دەوترێت (facet joint ) .
1- دروست بوونی ئێسکی زیادە کەپێ دەوترێت (ئوستیوفایت ).
ئازاری داخوران (سەوەفان) بەم جۆرانە دەبێت :
1- ئازارێک لەپشت یان لە ملدا کەدێت و دەروات ھەندێ جار کەمێک ئازار ھەیە لەبەینەکەیا ئازارێکی تیژ دێت .
2- ئازار لەکاتی ھەندێ چالاکیدا، وەکو ھەڵگرتنی شتی قورس ، یاخود خۆ بادان بە لایەکدا، یاخود خۆ نوشتاندنەوە.
3-ئازاری پشت لەگەڵ ڕەق بوونی بەتایبەتی دوای پشویەکی زۆر ، بۆ نموونە بەیانیان کە لەخەو ھەڵدەستیت.
4- ئازار لەشوێنێکی کەی جەستە کەپێی دەوترێت( refered pain) بۆ نموونە ، سەر ئێشە لەکاتی سەوەفانی بربرەکانی ملدا ، یان قاچ ئێشە لەکاتی سەوەفانی بربرەکانی پشت دا .
دەست نیشان کردن :
بەپێی نیشانەکانی نەخۆشەکە ، پشکنینی سەریری نەخۆشەکە ، ئەشعەی ڕەش وسپی (Xray ) کە تێیدایە ئەو کلس و داخورانەی کەدروست بووە دەردەکەوێت، ھەروەھا ئەگەر ئێسکی زیادەش دروست بوبێت .
باشترین ڕێگا بۆ دەست نیشانکردنی لێدانی بەنجی موزوعی یە بۆ ناو جومگەکە لەژێر چاودێری ئامێری فلوروسکۆپی دا، کە ئەگەر ئازارەکە نەما ئەوە دەگەیەنێت کە داخوران ھەیە لە جومگەکەدا .
چارەسەر :
مەبەست لە چارەسەری ئەم حاڵەتە ، کونتروڵ کردنی ئازار و کەم کردنەوەی ھەوکردنە لە جومگەکاندا .
1- بەکارھێنانی ئازارشکێنەکان (NSAID).
2- بەکارھێنانی ماسولکە خاوکەرەوەکان .
3- وەرزشی تایبەت بە فقرات و چاکردنی شێوازی وەستان و دانیشتن و ڕۆشتن .
4- چارەسەری سروشتی و فیزیایی .
5- دەرزی ئاژەنین .
6- ئامێری شۆک وەیڤ بۆ خاوکردنەوەی خاڵی ئازار.
7- لێدانی ستیرود لەگەڵ بەنجی موزوعی بۆ ناو جومگەکە لەژێر ئامێری فلوروسکۆپی دا کە ئەمیش ئەنجامێکی باشی ھەیە.
8- تازەترین ڕێگا بەکارھێنانی ئامێری(radiofrequency) کە پێی دەوترێت ( تردد الحراری ) کە بۆ جومگە توشبووەکان دەکرێت لە ژێر ئامێری فلوروسکۆپی دا .