راچڵەکین-
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران تاکو ئێستا ١٣ هه‌زار و ٣٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
سیما سادات لاری، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتکۆی رابردوودا، ٢٠٣ کەسی دیکە بەهۆی په‌تاكه گیانیان لەدەستداوە و دوو هه‌زار و ٣٤٩ حاڵه‌تی نوێی تووشبوونیش تۆماركراوه.
لاری ئاماژەی بەوەشکرد، تێكڕای ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه گه‌یشتووه‌ته، ١٣ هه‌زار و ٣٢كه‌س و ژماره‌ی تووشبووانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٥٩ هەزار و ٦٥٢كه‌س.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، دەشڵێت:" ٢٢٢ هه‌زار و ٥٣٩ تووشبووش چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه"