ڤیدیۆ: باوكێك بۆ وێنه‌یه‌ك ژیانی منداڵه‌كه‌ی خسته مه‌ترسیه‌وه
ڕاچڵه‌كین-
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیی پیاوێك كاتێك بۆ وێنه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕێگه‌ی شاخاوی ناودار له چین ژیانی منداڵه‌كه‌ی ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه بووه باسی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ڕه‌خنه‌ی زۆری ئاڕاسته كرا.
پێگه‌ی" ده‌یلی ستار" ڤیدیۆیی ئه‌م پیاوه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه منداڵه ته‌مه‌ن 5 ساڵانه‌كه‌ی له قه‌راغی ڕێگه‌یه‌كی شاخاوی" هۆنگ جینگ" و مه‌ترسیدار دانانه‌وه و ده‌ستی گرتوه بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی بگرێت و ڕوداوه‌كه له ناوچه‌ی "فانگسان" له په‌كین ی پایته‌خت ڕویداوه.
ئه‌م ڤیدیۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌فتاره له باوكی منداڵه‌كه گیراوه به‌ڵام له ماوه‌ی ته‌نها 24 كاتژمێردا 13 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه و زۆرینه باس له‌وه ده‌كه‌ن باوكی ئه‌م منداڵه ته‌نها له‌به‌ر وێنه‌یه‌ك ژیانی منداڵه‌كه‌ی خستۆته مه‌ترسیه‌وه.
"هۆنگ جینگ" ڕێگه‌یه‌كی ناوداره له په‌كین ساڵی 2009 به‌ڕووی گه‌شتیاراندا كراوه‌ته‌وه و درێژیه‌كه‌ی 19 كیلۆمه‌تره و به " ڕێگه‌ی شه‌یتان " ناوده‌برێت.