توركمانەكان سێ داواكاری ئاراستەی عەللاوی دەكەن

عێراق

19/02/2020     ژمارەی بینراو 326

توركمانەكان لەدژی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك دەوەستنەوە

راچڵەكین

هێزە توركمانەكانی عێراق، لەگەڵ محەمەد عەللاوی كۆدەبنەوەو سێ داواكاریشی ئاراستە دەكەن، كە گرنگترینیان رێگریكردنی حكومەتی نوێی عێراقە لە گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەو ئاسایش بۆ كەركوك.

محەمەد جەعفەر بەیاتی ئەمینداری گشتی یەكێتی ئیسلامیی توركمان، رایگەیاند: لەمیانەی كۆبوونەوەی وەفدێكی لایەنە توركمانەكان لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، سێ داواكاری سەرەكییان ئاراستەی كردووە.

ناوبراو لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی بغداد الیوم، ناوەڕۆكی سێ داواكارییەكەی ئاشكراكردووە، كە گرنگترینیان بریتییە لە رێگریكردنی حكومەتی نوێی عێراق لە گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەو ئاسایش بۆ كەركوك، وتی: ئەو داواكارییە بەلای توركمانەكانەوە، هێڵی سوورە هەرگیز رێگە نادەین جارێكی تر ئاسایش و هێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ كەركوك.

سەركردەی ئەو حزبە توركمانییە، ئاشكراشیكرد، داواكاری دووەمیان بەشداری پێكردنی نەتەوەی توركمانە لە كابینەی نوێی حكومەت بە وەرگرتنی پۆستێكی وەزاری، رایگەیاند، داواكاری سێیەمیش بریتی بوو لە ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی بەهۆی پرۆسە سەربازییەكانی دژ بە داعش زیانیان پێگەیشتووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن