ڤیدیۆ: په‌رستاره گۆرانیبێژه‌كه‌ی عێراق ببینه
ڕاچڵه‌كین-
محمد كه‌ریم په‌رستاره و له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له به‌سره‌یه كار ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی دڵی نه‌خۆشه‌كانی خۆش بكات له‌كاتی سه‌ردانكردنیان گۆرانیان بۆ ده‌ڵێت.
محمد ده‌ڵێت" ده‌مه‌وێت نه‌خۆشه‌كان له خه‌م و په‌ستانی نه‌خۆشیه‌كه ده‌ربهێنم و هه‌ست به سه‌لامه‌تی و دڵخۆشی بكه‌ن"
بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند ڤیدیۆیه‌كی محمد وایكردوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زۆر به‌ناوبانگ ببێت، تا ئێستا زیاتر له 92 هه‌زار حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق تۆماركراوه.