زانیاری لەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی 3ی فەرمانبەران ئاشكرا دەكرێت

کوردستان

27/07/2020     ژمارەی بینراو 5520

راچڵەكین-

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان دەڵێت:" حكومەت بەنیاز نییە پێش هاتنی جەژنی قوربان.. مووچەی فەرمانبەران دابەش بكات."

زیاد جەبار، كە پێشتر سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان بوو لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد:" بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەبەردەستیدان.. حكومەتی هەرێمی كوردستان بەنیاز نییە پێش هاتنی جەژنی قوربان مووچەی مانگی 3ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابەش بكات."

لەگەڵ ئەوەی چەند رۆژیكی تر پێ دەنێینە مانگی ئابی 2020 بەڵام تائێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنها مووچەی دوو مانگی فەرمانبەرانی دابەشكردووەو كۆتا مووچەش رێژەی 21% لە مووچەكانیان بڕدرا بەبێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەك بەقەرەبووكردنەوەیان بكرێت.

دابەشنەكردنی مووچەش لەكاتێكدا دێت رۆژی 31-7 جەژنی قوربانە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن