وڵاتێكی ئەوروپا هاوكاری كەرتی كشتوكاڵی هەرێم دەكات

کشتوکاڵ

28/07/2020     ژمارەی بینراو 402

راچڵەكین

حكومەتی هۆڵەندا پلانێكی چوار ساڵی بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ لە عێراق و هەرێمی كوردستان رادەگەیەنێت، كە بەهاكەی هەشت ملیۆن یۆرۆیەو ئامانجیش لێی بەرەوپێشبردنی سیستمی بە بازاڕكردن و فەرەچەشنكردنی بەرهەمی كشتوكاڵی و سوود بینینی جوتیارانە لە تەكنەلۆژیا.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم، رایگەیاند: پرۆژەكە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا بۆ هاوكاری پەرەپێدان و بازرگانی بیانییەوە فەندكراوە، لەلایەن گروپی پەرەپێدانی ئوردنی، ڕاوێژكاری ئیكۆ (ECO Consult) و بە هاوبەشی كۆمپانیای دێلفی (Delphy) هۆڵەندی بۆ زانیاری و ڕاوێژكاری كشتوكاڵی، جێبەجێدەكرێت.

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم ئاشكرایكرد، پرۆژەكە یارمەتیدەرە بۆ بەرەوپێشبردنی سیستمی بە بازاڕكردن و فەرەچەشنكردنی بەرهەمی كشتوكاڵی و راهێنانی جوتیارەكان و سوود بینین لە تەكنەلۆژیا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن