سەرتیپ وەیسی کەریم
16/11/2020
رۆژانه له لایه‌ن به‌شێك له په‌رله‌مانتاران و میدیاكانه‌وه، زانیارى و داتا له باره‌ى دۆخى ( دارایى هه‌رێمى كوردستان ، ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا، چۆنیه‌تى ناوه‌ڕۆكى گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان و قه‌رزه‌كانى سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ى داتا و زانیارى) ده‌خرێنه‌ڕوو، كه زۆرێك له‌و داتایانه بوونه‌ته به لارێدان و زۆرجاریش وه‌رگر و خوێنه‌ر نازانێ حه‌قیقه‌تى بابه‌ته‌كان چۆنه.
بۆئه‌وه‌ى به‌رچاو روونتر بن لێره‌وه كۆمه‌ڵێك داتا و زانیارى به‌شێوه‌ى سه‌ره قه‌ڵه‌م ده‌خه‌مه‌ڕوو، كه له ئه‌نجامى به دواداچوون ده‌ستم كه‌وتووه به‌م شێوه‌یه :
*گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕووى ناوه‌ڕۆكه‌وه یه‌كێكن له باشترین جۆرى گرێبه‌سته جیهانییه‌كان، به‌ڵام به‌هۆى ئاڵۆزى و قوڕسى تێگه‌یشتن له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى له لایه‌ن به‌شێك له ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و خه‌ڵكانى پسپۆڕ، زۆرجار ناوه‌ڕۆكى ئه‌و گرێبه‌ستانه به‌شێوه‌یه‌كه‌ى هه‌ڵه و ناڕوون ده‌خرێنه‌ڕوو.
باس له‌وه‌ده‌كرێت به پێى گرێبه‌سته‌كان قازانجى ئه‌و كێڵگه نه‌وتیانه له‌سه‌دا 80 بۆ كۆمپانیاكانه و له سه‌دا 2ى بۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه، به‌ڵام له راستیدا به‌م شێوه‌یه نییه، به‌ڵكو به‌جۆرێكى دیكه‌یه. بۆ نموونه گرێبه‌ستییه نه‌وتییه‌كانى عێراق به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر كێڵگه و فیلدێك كاتێك ده‌درێت به كۆمپانیا و گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، حكومه‌تى عێراق له بڕى گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ى نه‌وت بڕێك پاره ده‌دات به كۆمپانیاكه، له حاڵه‌تى دۆزینه‌وه و نه دۆزینه‌وه‌ى نه‌وت ئه‌و كۆمپانیایه پاره‌ى خۆى وه‌رده‌گرێت و پاشان كۆمپانیاكه كێڵگه‌كه راده‌ستى حكومه‌ت ده‌كاته‌وه ( گرێبه‌سته‌كه شێوازى كۆنه) . هه‌رچى گرێبه‌سته نه‌وتیییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه كۆمپانیا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك وه‌رناگرێت، به‌ڵكو دواى دۆزینه‌وه‌ى نه‌وت له كێڵگه‌كه قازانجى گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌كه وه‌رده‌گرێت به رێژه‌ى له‌سه‌دا 20 بۆ حكومه‌ت و سه‌دا80 بۆ كۆمپانیایه‌كه. كاتێك كۆمپانیاكه نه‌وت نه‌دۆزێته‌وه هه‌رچى خه‌رجى گه‌ڕان و دۆزێنه‌وه‌یه له ئه‌ستۆى ده‌بێت و شوێنه‌كه جێده‌هێلێت و هیچ تێچووه‌ك له‌سه‌ر حكومه‌ت ناكه‌وێت زۆرجاریش كۆمپانیاكه له نیوه‌ى گه‌ڕانه‌كه به‌شى خۆى ده‌فرۆشێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆمپانیایه‌كه نه‌وتى دۆزیه‌وه ئه‌وكات كۆمپانیاكه له سه‌دا هه‌شتاى خه‌رجى گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ى نه‌وت له حكومه‌تى هه‌رێم به رێژه‌یه‌كى دیاریكراو به مانگانه دواى ده‌رهێنان و فرۆشتنى نه‌وت وه‌رده‌گرێت؛ واته له‌و كاته‌ى ده‌ست ده‌كرێت به ده‌رهێنان و فرۆشتنى نه‌وت، پاره‌كه ده‌درێت به كۆمپانیاكه تاوه‌كو خه‌رجى و تێچووى گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌كه ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام كێڵگه نه‌وتییه‌كان هه‌ر موڵكى حكومه‌تى هه‌رێمه و كۆمپانیایه‌كه بۆى نییه مامه‌ڵه‌ى پێوه بكات.
*حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ماوه‌ى ساڵانى رابردوودا، به‌هۆى قه‌یرانى دارایى پاره‌ى پێشه‌كى فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانى له كۆمپانیاى رۆزنه‌فت و كۆمپانیایه‌كى ئه‌مه‌ریكى- ئیسرائیلى و چه‌ند كۆمپانیایه‌كى دیكه و توركیا وه‌رگرتووه به سعرى ئه‌وكاتى رۆژ به‌بێ زیاده، كه له ئێستادا بڕى ماوه له‌و قه‌رزه 3 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاره. حكومه‌ت له بڕى ئه‌و قه‌رزانه مانگانه به رێژه‌یه‌كى كه‌م و دیاریكرا و به‌شێك له نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ده‌دات به‌و كۆمپانیا نه‌وتیانه، تاوه‌كو ته‌واو بوونى قه‌رزه‌كان، به‌ڵام ئه‌و قسه‌یه راست نییه كه ده‌ڵێت ته‌واوى نه‌وتى هه‌رێم بۆ سێ بۆ چوار ساڵ فرۆشراوه.
*هۆكارى كه‌مى نرخى نه‌وتى هه‌رێم و كه‌مى داهاتى مانگانه‌ى بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بریتین له :
1. جۆر و كوالیتى نه‌وتى هه‌رێم (API) باش نییه، بۆیه به نرخێكى كه‌متر ده‌فرۆشرێت.
2.به‌شێك له هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم، كه رۆژانه (450) هه‌زار به‌رمیل نه‌وته ده‌درێته‌وه به قه‌رزى پێشه‌كى فرۆشتنى نه‌وت.
3.به‌شێكى داهاتى نه‌وت ده‌درێته‌وه به شایسته‌ى كۆمپانیاكانى نه‌وت له بڕى ده‌رهێنان.
4. به‌شێكى داهاتى نه‌وت ده‌رێته كرێى گواستنه‌وه له بۆڕى ناوخۆى هه‌رێم ( كه له‌سه‌دا 60ى هى كۆمپانیاى رۆز نه‌فته و له‌سه‌دا 40ى هى كۆمپانیاى كاره) به‌شێكى ده‌درێت به كرێى بۆڕى له سنوورى توركیا ( كه هى كۆمپانیاى بوتاشه).
5. كڕیارى نه‌وتى هه‌رێم به نرخێكى كه‌متر نه‌وتى هه‌رێم وه‌رده‌گرن، له‌به‌رامبه‌ردا كۆمپانیاكان ته‌حه‌مولى به‌رپرسیاریه‌تى یاسایى نه‌وتى هه‌رێم هه‌ڵده‌گرن كه ده‌وڵه‌ت نییه.
*هه‌رێمى كوردستان هیچ كێشه‌یه‌كى له راده‌ستكردنى نه‌وته‌كه‌ى خۆى نییه، به‌ڵام به‌غدا نایه‌وێ ئه‌و دۆسیه‌یه وه‌رگرێت، چونكه نایه‌وێ بچێته ژێر بارى پێدانى شایسته‌ى دارایى كۆمپانیاكان و دانه‌وه‌ى قه‌رزى پێشه‌كى كرێى فرۆشتنى نه‌وت و جۆڕى ئه‌و ئیلتیزامانه‌ى هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌ندێ كۆمپانیا هه‌یه‌تى كه له سه‌ره‌وه باسمان كرد.
*به پێى یاسایى بودجه و ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و بودجه‌ى به كاربردن و زیندانى سیاسى و به‌رگرى و وبه‌رهێنان، پێویسته شایسته دارایییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان مانگانه له به‌غداوه به نزیكه‌ى زیاتر بێت له یه‌ك تریلۆن دینار، به‌ڵام به پێى رێككه‌وتنى هه‌ردوولا تاوه‌كو یاسایى بودجه‌ى 2021 و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان، دواى ده‌رهێنانى پاره‌ى داهاتى نه‌وتى هه‌رێم و و داهاته نا نه‌وتییه‌كان، به‌غدا ته‌واوكه‌ره‌كه‌ى ده‌نێرێت، كه بڕه‌كه‌ى (320) ملیار دیناره، له‌كاتێكدا ده‌بێ له‌و رێژه‌یه زیاتر بنێرێت، چونكه كورتهێنان بۆ هه‌رێمى كوردستان دروستبووه به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت؛ كه‌واته ئه‌وه‌ى له به‌غداوه ده‌نێردرێت خێركردن و پیاوه‌تى نییه، به‌ڵكو ته‌واوكه‌رى بودجه و پێویستى هه‌رێمه ( وته‌بێژى حكومه‌تى عێراقیش دوێنێ شه‌و به روونى ئه‌مه‌ى خسته‌ڕوو)
*ترسى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له راده‌ستكردنى نه‌وت ئه‌وه‌یه، كه ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تێكدا هه‌رێم هه‌موو نه‌وتیش راده‌ست بكات و نیوه‌ى داهاتى ناوخۆش به پێى یاسایى به‌ڕێوه‌بردنى دارایى بگه‌ڕێنێته‌وه، به‌غدا ته‌نها (320) ملیار دینار بنێرێت له بڕى (900) ملیار دینار، جگه له‌وه‌ش پابه‌ندیش نه‌بێت به دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان و ئیلتیزامى هه‌رێم به‌رامبه‌ر كۆمپانیاكان.
* به‌غدا خۆى له ئێستادا نایه‌وێ نه‌وتى هه‌رێمى كوردسان وه‌ربگرێت، چونكه كێشه‌ى بۆ دروست ده‌بێت.
* هه‌رێمى كوردستان ناتوانێت هیچ جۆره فێڵێك له بڕى فرۆشى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له رێگه‌ى بۆڕیه‌وه له كۆمپانیاى سۆمۆ و به‌غدا بكات، چونكه ئه‌وان له رێگه‌ى عه‌دادو ژمێریارییه‌كانى سه‌ر بۆڕییه‌كان و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ئاگادارى ورد و درشتى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمن.
*پاره‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان دواى فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ده‌چێته‌وه بانكێكى ئیماراتى، دواتر ئه‌و پاره‌یه له رێگه‌ى بانكى ناوه‌ندى عێراقى ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاڕتى بانك، بۆیه حكومه‌تى عێراق به ته‌واوى ئاگادارى ئه‌و بڕه پاره‌یه كه مانگانه دێته‌وه خه‌زێنه‌ى هه‌رێم .
*ئاڕتى بانك له گۆڕینه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ى نه‌وت له دۆلاره‌وه بۆ دینار بۆ هه‌ر (360) ملیۆن دۆلار سه‌د هه‌زار دۆلار قازانج ده‌كات.
* تاوه‌كو ئێستا جگه له ئاشتى هه‌ورامى و نێچیرڤان بارزانى و مه‌سرور بارزانى و ماڵى بارزانى، هیچ كه‌س ناوه‌ڕۆكى گرێبه‌سته 50 ساڵییه‌كه‌ى هه‌رێم و توركیاى نه‌دیوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى تاوه‌كو ئێستا روون بۆته‌وه گرێبه‌سته‌كه به جۆرێك له به‌رژه‌وه‌ندى توركیایه، كه كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى توركیا سوودمه‌ندن له‌و گرێبه‌سته‌و ئاسانكاریان بۆ كراوه له داشكانى نه‌وت و لێخۆشبوونى باج و رسومات ، هه‌روه‌ها هه‌رێمى كوردستان بۆى نییه بۆماوه‌ى 50 ساڵى دیكه جگه له توركیا نه‌وت له هیچ شوێنێكى دیكه بۆ ده‌ره‌وه هاورده بكات. ئاماژه‌ش به‌وه‌ده‌كرێت له‌و گرێبسته‌دا ئاسانكارى كراوه له حاڵه‌تى هه‌نارده‌ى غازى سروشتى بۆ ده‌ره‌وه له لایه‌ن هه‌رێم، توركیا پشكى شێرى به‌ربكه‌وێت.
*حكومه‌ت پلانى دانابوو ئاستى به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم رۆژانه بگاته یه‌ك ملیۆن به‌رمیل، به‌ڵام شه‌ڕى داعش و هاتنى ڤایرۆسى كۆڕۆنا و هه‌رزان بوونى نرخى نه‌وت و كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى هه‌نارده له لایه‌ن (ئۆپیك)، وایكرد كۆمپانیاكانى نه‌وت نه‌توانن ئاستى وه‌به‌رهێنان به‌رزبكه‌نه‌وه پاره له په‌ره‌پێدانى كێڵگه‌كان خه‌رج بكه‌ن، چونكه ئه‌وكات گفتووگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاسانتر ده‌بوون.
* قه‌رزه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم راسته (28 ) ملیار دیناره، به‌ڵام له راستیدا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ته‌نها زیاتر له 3 ملیار و نیو پاره‌ى پێشه‌كى فرۆشتنى نه‌وت و شایسته داراییه‌كان قه‌رزاره، ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه بریتییه له پاره‌ى كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان و به‌ڵێنده‌ر و بانكه ناوخۆیییه‌كان و تى بى ئاى له‌گه‌ڵ پاره‌ى پاشه‌كه‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ، كه هه‌رێم زۆربه‌یانى له‌سه‌ر به‌غدا حساب كردووه، به‌ڵام به‌غدا نایه‌ته ژێر بارى ئه‌و قه‌رزانه.
*به پێى دانوستاندنه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا، هه‌رێم رازییه هه‌موو شت راده‌ستى به‌غد بكات، به‌ومه‌رجه‌ى به‌غداش پابه‌ند بێت به ته‌واوى قه‌رزه‌كان و ئیلتیزامه‌كان، جگه له‌و قه‌رزانه‌ى كه وه‌كو پێشه‌كى كرینى فرۆشتنى نه‌وت وه‌رگیراوه.
* حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له رێگه‌ى یاساى چاكسازى، ناتوانێت ژماره‌یه‌كى گه‌وره له داهاته‌كه‌ى بگێرێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر ده‌رماڵه‌ش رێكبخاته‌وه به بڕینى به ته‌واوى ده‌رماڵه نا جێگیره‌كان كه (44) ملیار دیناره له‌گه‌ڵ ته‌واوى جێبه‌جێكردنى بڕگه‌كانى دیكه‌ى یاساكه، له باشترین حاڵه‌تدا ته‌نها 100 ملیار دینار ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌كاتێكدا هه‌رێم بۆ مانگێك ته‌نها بۆ موچه پێویستى به 890 ملیار دیناره.