پارتی بۆ وادەكات؟


05/04/2022


هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و گۆڕینی سیستەمەكە لە یەك بازنەیەوە بۆ فرە بازنەیی و گۆڕانكاریكردن لە كورسی پێكهاتەكان، دەبوایە لەماوەی ساڵانی رابردوودا هێز و لایەنەكان پێداگری لەسەر بكەن. بەڵام ئەو شەڕەی ئێستاش لەسەری دەكەن  لە لایەن یەكێتیی و بەشێكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان تاخیر نییە چونكە زوو، یان درەنگ هەردەبێ بكرێت، چونكە بەو یاسایەی ئێستا هەڵبژاردن بكرێت پارتی هەر بە زۆرینە دەمێنێتەوە، ئەگەر پارتیش زۆرینە بێت ژمارەی كورسی لایەنەكانی دیكە هیچ بەهایەكی نییە و ناتوانن زۆرینەی پارتی رابگرن.

راستە پارتی لە ئێستادا زۆرینەی پەرلەمانە، ئەگەر بشتوانێت كۆمسیۆن كارا بكاتەوە و هەمواری یاسای هەڵبژاردنیش پەكبخات، بەڵام ئەگەر یەكێتیی رێگر بێت لە ئەنجامدانی  هەڵبژاردن لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە پارتی ناتوانێت هیچ بكات.

بەبێ هەمواری یاسایی هەڵبژاردن پارتی بە پێكهاتەكانەوە ژمارەی كورسییەكانی هەر لە 56 كورسی بە سەرەوە دەمێنێتەوە، بەڵام لە حاڵەتی  گۆڕینی ئەو یاسایە پارتی ژمارەی كورسییەكانی لە 45 كورسی تێپەڕ ناكات، بۆیەش پێداگری لەسەر مانەوەی ئەو یاسایە دەكات.

ئەگەر دە ساڵی دیكەش هەڵبژاردن نەكرێت، باشترە بەو یاسا و كۆمسیۆن و تۆماری دەنگدانە بچنە هەڵبژاردنەوە، بۆیە پێویستە كۆمەڵ و نەوەی نوێ و یەكگرتوو و گۆڕانیش لەو كەیسەدا بچنە بەرەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن.

سەرتیپ قەشقەیی