چەند وتە وانەیەك لەبارەی كۆروناوە

سالار مەحمود


22/03/2020


#كۆرونا دوژمنی هەمووانە لەچینەو تا ماچین، جیاوازی چینەكانی مرۆڤایەتی نازانێ.

#یەكەم جارە كورد لەنەهامەتیدا تەنیا نیەو لەگەڵ جیهاندا یەك چارەنووسی هەیە.

#ترس و تۆقین لە كۆرونا زۆر جار مەترسیدارترە لە خودی ڤایرۆسی كۆرونا.

#كۆرونا زۆر كەس و كۆمپانیای ئیفلاس كردو، زۆر دڵ و دەروونی لەمرۆڤبوون دەوڵەمەند كرد.

#كۆرونا ئەو شەڕەی هاتە بەردەم هەموو ماڵێك.

#ئەوەی سنورەكانی داخست كۆرونا بوو، ئەوەی تەواوی مرۆڤایەتی هاوهەڵوێست كرد هەر كۆرونا بوو.

#كۆرونا دەمامكی لەسەر راستیەك هەڵماڵی كە مرۆڤایەتی لەپێش ئابوری و قازانجەوەیە.

#كۆرونا مرۆڤی خستەوە بەردەم تاقیكردنەوەیەكی چارەنووساز، ئەزموون بەسەر هەموو كۆسپەكاندا سەری دەخات.

#ژیان ئەزموونكردنی ڤایرۆس و دژەكانیەتی لەپێناو مانەوەدا.

#كۆرونا دەرسێكە بۆ  مرۆڤ لە پاكوخاوێن  راگرتنی خۆی و ژینگەی زەوی.

#لەسەردەمی كۆروناشدا هەندێك هێشتا هەر بیریان تەنیا لای پارەو قازانجە.

#كاتێك مرۆڤ ژیانی خۆی و زەوی لە بیر دەكات، پێویستی بە زلـلەیەكە؛ كۆرۆنا ئەو زلـلەیەیە.

#كۆرونا بە نادیاری هات و بەنادیاریش ئەڕوات.

#ئەمەی دەگوزەرێت جەنگی جیهانییە! بەڵام خۆشبەختانە مرۆڤایەتی یەك سوپایە دژی زیندەوەرێكی تر كۆتایی جەنگەكەش دیارە!

#كۆرونا یەك گوناهە، هەزار تۆبەی كاتی بە مرۆڤایەتی كرد.