گەشتیاران روولە ناوچە گەشتیارییەكانی هەولێر دەكەنەوە

کوردستان

16/09/2020     ژمارەی بینراو 274

راچڵەكین -

بەڕێوبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر ئامارێك لەبارەی ژمارەی ئەو گەشتیارانە بڵاودەكاتەوە كە روویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگاكە كردووە، بەرپرسێكی گشتەگوزاری هەولێریش دەڵێت، لەماوەی كەمتر لە مانگێكدا 190 هەزار گەشتیار روویان لە شوێنە گەشتیاریەكان ئەو پارێزگایە كردووە.

ئیسماعیل مینەخان، بەڕێوبەری كارگێڕی بەڕێوبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر، بە میدیاكانی نزیك لە پارتی راگەیاندووە، لە رۆژی 20-8، تاوەكو 15-9-2020، نزیكەی 190 هەزار گەشتیار بەمەبەستی گەشتوگوزار، روویان لە سنووری پارێزگای هەولێر كردووە.

ماوەی چەند مانگێك بەهۆی رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئیدارەی پارێزگای هەولێر هاتنی گەشتیارانی بەكۆمەڵی بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگاكە قەدەغە كردبوو، لەدوایین راگەیاندراوی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگاكەش، كە رۆژی 21-8-2020 بڵاویكردبووەوە، رایگەیاندبوو كە هاتنی گروپی گەشتیاری بەكۆمەڵ بەداخراوی دەمێنێتەوە و ڕێگەپێدراو نییە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن