شۆفێرێك دوای رووداوێكی هاتوچۆ: من زۆر لەسەرەخۆ لێم دەخوری بەڵام پاسەكە خۆی وای لیهات

کوردستان

30/01/2020     ژمارەی بینراو 664

هەولێر- رووداوی هاتوچۆ

راچڵەكین-

شۆفێری پاسێك لەشاری هەولێر بەهۆی تیژڕەویەوە ئۆتۆمبێلەكەی كێشا بە عەرەبانەی دەستگێڕێك و ستوونی ناوەندی شەقامێك. وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی ئەو شارەش دەڵێت:" رووداوەكە زیانی ماددی زۆری لێكەوتووەتەوە."

فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، لەفەیسبووكی خۆی راگەیاندووە:" كاتژمێر 8:45 خولەكی سەر لەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە، لەسەر شەقامی بەردەم مۆزەخانەی هەولێر كەدەكەویتە پێش گردی قالینچ ئاغا، پاسێكی كۆستەر بەهۆی تیژرۆیی وبی ئاگاییەوە كە گەنجێك لێیدەخوڕی كۆنترۆلی لەدەستدا وەخۆی كیشا بەعەرەبانەی دەستگێرێك وەتێكیشكاند وەلەدوایی بەسەر دوورگەی ناوەندی شەقام كەوت وخۆی كێشا بە ستونیكی كارەباو، شكاندی وەبەهۆی هێزی بەركەوتنەكە، كۆستەرەكە لە بنكەی ستونەكە گیربوو وەلەدوای هەوڵێكی زۆر ئینجا توانرا لەدوورگەكەو لەستونكە جیا بكریتەوە."

دەشڵێت:" لەئەنجامی رووداوەكە، زیانی گیانی گەورە نەبوو بەڵام زیانیكی زۆری مادی كەوتەوە."

وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، وەلەكاتی لێكۆڵینەوە لەهۆكاری رووداوەكە شوفیرە گەنجەكە وتی:" نازانم من زۆر لەسەرەخۆ لیم دەخوری بەلام پاسەكە خۆی وای لیهات..خۆی وایلیهات؟)

فازڵ حاجی، دەڵێت:" قسەی ئەو شۆفێرە گەنجە لەكاتێكدایە هێڵی برێكی تایەكان لەسەر ڕووی شەقامەكە پێمان دەڵێن كە خیراییەكە نزیك بوە لە 100كم لەكاتژمێرێكدا."

دەشڵێت:" هێزی بەركەوتنەكە بەستونی كارەبا وەگیربونی لەبناغەی ستونەكە پێمان دەڵێت هیزەكە یەكجار زۆر بووە، بێگومان هێزی زۆر لەدەرەنجامی خێرایی زۆرەوە دروست دەبیت، كەواتا شاردنەوەی راستییەكان بەردەوامی نابیت و، ناكرێت هەڵەكان پەردەپۆش بكەین بۆئەوەی رووسپی دەربچین."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن