بونه‌وه‌رێكی ئاوی سه‌رسوڕهێنه‌ر دۆزرایه‌وه
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌ندرۆ ئۆركین له‌كاتی پشودان له‌دوای ماوه‌یه‌ك له ڕاكردن له نزیك ده‌ریاچه‌ی برۆسبكت پارك له نیویۆرك كۆمه‌ڵێك ماری تێكئاڵاوی بینیوه، ئۆركین كه خۆی ئاوازدانه‌ره و له نزیك باخچه‌ی "برۆكلین" ده‌ژی ده‌ڵێت" تۆپه‌ڵێك ماری تێكئاڵاوم له نزیك ده‌ریاچه‌كه بینی‌و ئه‌مه‌ش توشی سه‌رسوڕمانی كردم"
به‌گوێره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی كه پیاده‌كان بڵاویان كردۆته‌وه كاتێك به‌لای ئه‌م زینده‌وه‌ره‌دا تێپه‌ڕیون تێبینی ئه‌وه كراوه ئه‌م ماره له زۆنگاودا ده‌ژی و بنچینه‌ی سه‌ره‌كی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیایه و تا ئێستا ته‌نها له 8 وڵاتی دیكه دۆزراوه‌ته‌وه.
زاناكان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه ئه‌م جۆره ماره به نزیكه‌ی هه‌موو شتێك ده‌خوات وه‌ك" ڕوه‌ك و مێروه‌كان و توێكڵداره‌كان و بۆق و كیسه‌ڵ و ماسیه‌كانی دیكه "
تا ئێستا پلانێك نییه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ماره‌كان له ئه‌مه‌ریكا چونكه زۆرینه‌ی كاتی ژیانی له خڵته‌ی ده‌ریاچه و ڕووبار و زۆرنگاوه‌كان به‌سه‌ر ده‌بات و دۆزینه‌وه و لابردنیان له‌و شوێنانه ئاسان نییه.