ته‌والێت
ڕاچڵه‌كین-
19 ی نۆڤه‌مبه‌ری هه‌موو ساڵێك تیایدا یادی دوو بۆنه‌ی جیاواز ده‌كرێته‌وه یه‌كێكیان ڕۆژی جیهانی پیاوانه و ئه‌وی دیكه‌یان ڕۆژی جیهانی ته‌والێته.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژه تایبه‌ته‌ی پیاوان زۆر به‌كه‌می بۆنه‌ی بۆ ساز ده‌كرێت به‌راورد به ڕۆژی جیهانی خانمان و تیایدا باس له‌و گرفت و كێشه ته‌ندروستی و ده‌رونیانه ناكرێت كه پیاوان ڕوبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كاندا
له 19 ی 11ی 1911 له وڵاتانی وه‌ك" نه‌مسا و دانیمارك و ئه‌ڵمانیا و سویسرا" ئاهه‌نگی تایبه‌ت به ڕۆژی جیهانی خانمان سازكرا و له ساڵی 1913 دا ڕۆژی 8 ی 3 وه‌ك ڕۆژی جیهانی خانمان له جیهاندا دیاریكرا و له ساڵی 1975 ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئه‌م ڕۆژه‌ی كرده فه‌رمی.
له‌گه‌ڵ زیادبوونی به‌ناوبانگ بوونی ڕۆژی جیهانی خانمان پیاوان پێیان وابوو كه پشتگوێ خراون و ساڵی 1968 ڕۆژنامه‌نوسی ئه‌مه‌ریكی "جۆن بی هاریس" داوای ئه‌وه‌یكرد پیاوان وه‌ك خانمان ڕۆژێكیان بۆ دیاری بكرێت به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته ته‌نها چه‌ند ساڵێكی خایاند و ساڵی 1999 ڕۆژی 19 ی 11 وه‌ك ڕۆژی جیهانی پیاوان دیاریكرا بۆ ئه‌وه‌ی جه‌خت بكرێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندیان به كێشه و ژیان و ته‌ندروستی پیاوان هه‌یه و له‌گه‌ڵیدا كاربكرێت بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان خانمان و پیاوان.
له هه‌مان به‌رواردا واته 19 ی 11 ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان وه‌ك ڕۆژی جیهانی ته‌والێت دیاریكردوه و ئه‌مساڵ ته‌والێتێكی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌م باره‌گای سه‌ره‌كی ڕێكخراوه‌كه‌یان له شاری نیویۆرك له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دانا وه‌ك بیرخستنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بیری مرۆڤایه‌تی بخرێته‌وه كه زیاتر له 4 ملیار هاوڵاتی گرفتی ئه‌وه‌یان هه‌یه ته‌والێتێكی ته‌ندروست و سه‌لامه‌تیان نییه.