ئەگەر شەكرەت هەیە ساڵانە یەكجار ئەم پشكنینانە ئەنجام بدە
ڕاچڵه‌كین-
شه‌كره بریتییه له نه‌خۆشیه‌كی درێژ خایه‌ن له ئه‌نجامی زیادبوونی زیاتر له بڕی ئاسایی شه‌كر له خوێندا به هۆی كه‌م و كورتییه‌ك له ده‌ردانی هۆرمۆنی ئینسیولین یان چالاكی ئینسیولین وه یان هه‌ردووكیانه‌وه ڕووده‌دات.
لەپێناو دیاریكردنی كاریگەریە خراپەكانی شەكرە دكتۆر كامه‌ران پسپۆڕی نەخۆشیەكانی هەناوی و دڵ و شەكرە ڕێنموی هاوڵاتیان ده‌كات ساڵانه بۆ یه‌كجاریش بێت ئه‌م پشكنینانه ئه‌نجام بده‌ن.
1-پشكنینی چه‌وریه‌كانی خوین
2- پشكنینی كاری گورچیله‌كان
3-ڕێژەی ورردە پڕۆتین لەمیزی ٢٤ كاتژمێری‌دا (microalbuminuria)،لە ئێستادا بە شێوەی خێراش ئەنجامدەدرێت پێویست بە میزی ٢٤ كاتژمێری ناكات .
4- هیلكاری دڵ-ئیكۆ.
6- پشكنینی چاو-تۆره‌ی چاو.