له‌كاتی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار پیاوان گرفتێكی سێكسیان بۆ دروست ده‌بێت
ڕاچڵهكین-
كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له‌سه‌ر جگه‌ر گرفتێكی ته‌ندروستی مه‌ترسیداره و پسپۆڕان هۆشكاری ده‌ده‌ن كه پێویسته هه‌موان له‌باره‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه زانیاریان هه‌بێت.
دوو جۆر له نه‌خۆشی چه‌وری جگه‌ر هه‌یه یه‌كێكیان كحولیه له ئه‌نجامی زۆر خواردنه‌وه‌ی مه‌ی مرۆڤ توش ده‌بێت، و نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه له‌سه‌ره‌تاوه ئاسان ده‌رناكه‌وێت و به تێپه‌ڕبوونی كات ده‌رده‌كه‌وێت.
نه‌خۆشی چه‌وری سه‌ر جگه‌ر له پیاواندا گرفت بۆ ئه‌ندامی نێرینه‌یان دروست ده‌كات به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكاریه هۆرمۆنیانه كه له جه‌سته‌ی پیاوه‌كه‌دا ڕوده‌دات و ئه‌ندامی نێرینه‌یان ده‌چێته‌وه یه‌ك و له خانماندا گرفت بۆ سوڕی مانگانه‌یان دروست ده‌بێت.
هه‌ستكردن به خوراندن و زه‌ردبوونی ڕه‌نگی پێست و ناو سپێنه‌ی چاو و هه‌ڵوه‌رینی قژ و ئاوسانی سك به شێوه‌یه‌كی كتوپڕ و ئه‌گه‌ری خوێن به‌ربوونی كتوپڕ و تێكچوونی یاده‌وه‌ری و كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای بیركه‌وتنه‌وه و ته‌ركیز كردن له نیشانه‌كانی دیكه‌ی توشبوونه به نه‌خۆشی چه‌وری سه‌ر جگه‌ر.