له‌به‌ر دڵی هاوسه‌ری دووه‌می پیاوێك منداڵه‌كه‌ی خۆی فرۆشت
ڕاچڵهكین- چراخان ئاسۆ
گۆڤاری South China Morning Star چینی ئاشكرای كردوه كه 2 ی ئه‌م مانگه ڕووداوێكی نامۆ و جیاواز ڕویداوه و هاوڵاتیه‌ك منداڵه‌كه‌ی خۆی كه ته‌مه‌نی ته‌نها 2 ساڵه فرۆشتویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی بڕێك پاره‌ی ده‌ست بكه‌وێت و ده‌ستی هاوسه‌ری دووه‌می بگرێت بیبات بۆ گه‌شت.
ئه‌م پیاوه منداڵه‌كه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر بڕی 24400 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی فرۆشتوه و پۆلیسی ئه‌و وڵاته تاوانباره‌كه‌ی ده‌ستگیر كردوه و منداڵه‌كه‌شی داوه‌ته‌وه ده‌ستی پووری و منداڵه‌كه به خێزانێك فرۆشراوه كه منداڵیان نییه به بیانوی ئه‌وه‌ی ڕۆژانه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی توشی شه‌ڕ ده‌بن و ئه‌م كاره‌شی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌ستانی سه‌ر خێزانه‌كه‌ی كه‌مبكاته‌وه.
دایك و باوكی ئه‌م منداڵه خاوه‌نی دوو منداڵی دیكه‌ن و ئه‌وانیشیان داوه‌ته خێزانێكی دیكه و ئێستا له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه دایك و باوكی منداڵه‌كان سزا ده‌درێن.