پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ی و پێنج منداڵی خۆی سه‌ربڕی
ڕاچڵه‌كین-
له گوندی "الغرق" سه‌ر به سه‌نته‌ری" اطسا" له پارێزگای "الفیوم" ی میسری به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی هاوسه‌ره‌كه‌ی و پێنج منداڵه‌كه‌ی سه‌ربڕی و دواتر هه‌وڵیداوه له‌ناو ژورێكی فڕنی نانه‌وایدا خۆی بكوژێت.
یه‌كێك له دانیشتوانی گونده باسی له‌وه كردوه كه ئه‌و پیاوه‌ی ئه‌م كاره‌ی كردوه مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆری " ئه‌سترۆكس" ی به‌كارهێناوه و گرفتی خێزانیان هه‌بووه.
دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی سه‌ربڕیوه چۆته ناو فڕنه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئاگری تێبه‌ربدات و له‌ناویدا خۆی بكوژێت به‌ڵام ڕزگاریان كردوه و دواتر خۆی ڕاده‌ستی پۆلیس كردوه و پۆلیس په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه كردۆته‌وه.