ڤیدیۆ: شێخێك به‌ته‌نها ئه‌مڕۆی كرده جه‌ژن
ڕاچڵهكین- چراخان ئاسۆ
به جیاواز له‌وه‌ی موفتی وڵاتی تونس ئاشكرایان كرد كه ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه ته‌واوكه‌ری مانگی ڕه‌مه‌زانه و سبه‌ی پێنج شه‌ممه یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه شێخ محمد الهنتاتی كه پیاوێكی ئاینی تونسیه به ته‌نها ئه‌مڕۆی كرده جه‌ژن و له په‌خشی ڕاسته‌وخۆی فه‌یسبووك نانی خوارد.
الهنتانی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی شه‌وال و یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی تونس باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مه دووه‌م ساڵه الهنتانی به پێچه‌وانه‌ی لیژنه‌ی فه‌توای تونس بۆ خۆی ده‌یكاته جه‌ژن و ئه‌م بابه‌ته‌ش قسه و باسی جیاوازی له‌سه‌ر كرا له‌ناو به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له تونس.
ئێواره‌ی ڕابردوو هه‌ریه‌ك له وڵاتانی" تونس و السعودیه و میسر و ئیمارات و لوبنان" ئاشكرایان كرد كه چوار شه‌ممه كۆتا ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانه و سبه‌ی پێنج شه‌ممه یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه.