تابلۆیه‌كی شینی بێ ناونیشان به 38 ملیۆن دۆلار فرۆشرا
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌م تابلۆیه ببینیت بڵێیت" ئه‌وه بۆ به به‌لاش نامده‌نێ؟" به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌مه یه‌كێكه له‌و تابلۆیانه‌ی مێژوویه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌كردن پێیه‌وه به نرخێكی خه‌یاڵی.
ئه‌م تابلۆیه كه ته‌نها ڕه‌نگی شیینه و هیچ ناونیشانێكی نییه له‌لایه‌ن مامۆستایه‌كی زانكۆ له ئه‌مه‌ریكا به‌ناوی"مارك رۆسكۆ" ساڵی 1970 كێشراوه پێش ئه‌وه‌ی خۆی بكوژێت و به نرخی 38 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی فرۆشرا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاره‌كه زۆر ساده‌یه به‌ڵام ده‌وترێت پارچه‌یه‌كی هونه‌ری به‌نرخه و له مه‌زادێكی ئاشكرا له "كریستیز" بۆ كه‌لوپه‌له ناوازه‌كان له نیویۆرك فرۆشرا.
پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م كاره زه‌یتیه له‌سه‌ر پارچه‌یه‌ك قوماش كراوه كه چه‌ند ئاستێكی جیاوازی ڕه‌نگی شین تیایدا به‌كارهێندراوه و له‌كاتی به‌ركه‌وتنی ڕوناكی ڕه‌نگه‌كه بریقه ده‌داته‌وه و ده‌گۆڕێت و پێده‌چێت كاردانه‌وه‌ی ڕۆحی كاره‌كانی خاوه‌نه‌كه‌ی بێت له ژیانیدا پێش ئه‌وه‌ی خۆی بكوژێت.