چهند جۆرێك خۆراك هۆكاره بۆ توشبوون به قهبزی
ڕاچڵهكین-
چهندین جۆری خۆراك هۆكاری توشبوون به قهبزی كه گرفتێكه و توشی ڕیخۆڵهكان دهبێت، دكتۆر سیروان پسپۆری نهشتهرگهری گشتی لهم بابهتهدا دیارترین هۆكارهكانی توشبوون به قهبزی دهخاته ڕوو.
1- شیرەمەنیەکان: ئەو خواردن و خواردنەوانەی بەرهەمی شیرەمەنین مرۆڤ توشی قەبزی و غازات دەکات بەتایبەتی لەشەواندا کەبریتین لە (شیر، پەنیر،ئایسکرێم،ئەو جۆرە شیرەمەنی و ساردەمەنیانەی شیر پێکهاتەی سەرەکیەتی)،بەهۆی پێکهاتەو پرۆتینی شیرەوە دەرەنگتر لە کۆئەندامی هەرسدا شیدەبنەوە و ئەمەش وادەكات قەبزی و غازات دروست ببێت ، بە تایبەت ئەگەر ئەم بەرهەمە شیرمەنیانە بخۆیت و بخەویت بەسەریدا .
2-کێک و جۆرەکانی شیرینی: ئەم جۆرە خۆراکانە بەهۆی ڕێژەو چڕی شەکری ناویانەوە دەبنە بارگرانی و درەنگ هەرس بونیان لەلایەن کۆئەندامی هەرسی مرۆڤەوە و ئەمەش هۆكارە بۆ قەبزی بەتایبەت گەر بڕەکەی زۆربێت و لەدوای خواردنیانەوە بخەویت.
3-نوقڵ و چکلێت:بەهۆی رێژەو چڕی شەکری ناویان نوقڵ و چکیلێت و بابەتی شیرنی دروستکراو هۆکاری سەرەکین بۆ قەبزی و دروستکر بوونی غازات، چونکە ئەو جۆرە شیرینیانە ڕێژەی فایبەریان تێدا زۆر کەمە ئەمەش یەكێكە لە هۆكارەكانی دروست بوونی قەبزی.