4 نیشانه پیاوان له شێرپه‌نجه‌ی ئه‌ندامی نێرینه ئاگادار ده‌كاته‌وه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
شێرپه‌نجه‌ی گونه‌كان له پیاواندا ئه‌گه‌ری زۆره له ته‌مه‌نی 15-49 ساڵدا ده‌ربكه‌وێت، ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه پسپۆڕانی ته‌ندروستی كۆمه‌ڵه‌ی Livi بۆ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بڵاویان كردۆته‌وه تیایدا هۆشداری ده‌ده‌ن پیاوان كه هه‌ركات هه‌ستیان به چه‌ند نیشانه‌یه‌ك كرد مانای ئه‌وه‌یه توشی شێرپه‌نجه‌ی گون بوون.
پیاوان گوێ ناده‌نه ئه‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه و زۆر به كه‌می پشكنین بۆ خۆیان ده‌كه‌ن و ئه‌م نه‌خۆشییه به‌ڕێژه‌ی %24 به‌راورد به ساڵانی 90 ه‌كان زیادی كردوه.
دیارترین نیشانه‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گونه‌كان كه پێویسته پیاوان لێی به‌ئاگابن بریتیه له:
1- ئاوسانی گونه‌كان
2- دروستبوونی گرێ له‌سه‌ر گون
3-ئازاری توندی گونه‌كان
4-جیاواز بوونی شێوه‌ی گونه‌كان
ئه‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه باوترین جۆره كه توشی پیاوان ده‌بێت له ته‌مه‌نی 20-30 ساڵیدا و ناوه‌ندی ته‌مه‌نی دیاریكردنی ئه‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه ته‌مه‌نی 33 ساڵییه.