ئه‌و پزیشكه ده‌ستگیر كرا كه ڤیدیۆیی گێچه‌ڵكردنی سێكسی به ئافره‌تێك بڵاوكردبویه‌وه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
پۆلیسی میسر ئاشكرای كرد ئه‌و پزیشكه به‌رازیلیه‌یان ده‌ستگیر كردووه كه گێچه‌ڵی سێكسی به ئافره‌تێكی میسری كردووه كه له جێگه‌یه‌كی تایبه‌ت به فرۆشتنی كاغه‌ز و فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی ئه‌نتیكه كاریكردوه.
له‌دوای سه‌دان جار بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكه له‌لایه‌ن چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه خودی ئه‌م پزیشكه به‌ناوبانگه بڵاویكردۆته‌وه یه‌كه‌مجار و تیایدا به‌زمانی پورتوگالی قسه له‌گه‌ڵ ئه‌م ئافره‌ته ده‌كات و ووشه‌ی سێكسی به‌كارده‌هێنێت و ئه‌و هه‌له ده‌قۆزێته‌وه كه ئافره‌ته‌كه زمانی پورتوگالی نازانێت ز دواتر له هه‌ژماره‌كه‌ی له فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه و زیاتر له یه‌ك ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه.
بڵابوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه كه تیایدا پزیشكه‌كه گێچه‌ڵ به خانمێكی میسری ده‌كات توڕه‌ی میسرییه‌كانی لێكه‌وته‌وه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی پۆلیسی ئه‌و وڵاته پزیشكه‌كه‌ی ده‌ستگیر كردووه و په‌راوی لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆسییه‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه.