راچڵەکین زانیاری لەسەر گرانکردنی کارتی مۆبایلی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بڵاودەکاتەوە

کوردستان

07/06/2021     ژمارەی بینراو 2926

راچڵەکین-

بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و مارکێتین لە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رەتیدەکاتەوە بڕیاریاندابێت بە گرانکردنی نرخی کارتە جیاوازەکانی ئاسیا سێڵ بۆ مۆبایل.

عەبدوڵا حەسەن، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و مارکێتین لە کۆمپانیای ئاسیا سێڵ  ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێکدا بە راچەڵەکین-ی راگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی کە لەو بارەیەوە بڵاوبووەتەوە دوورن لە راستییەوە و کارکەتانیان هەر بە نرخی پێشووتر خستووەتە بازاڕەوە و دەفرۆشرێن.

بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و مارکێتین لە کۆمپانیای ئاسیا سێڵ لە هەمانکاتدا ئەوەی رەتکردنەوە ماوەی کارکردنی (سیم کارتی فری) کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە ٣٠ رۆژەوە کرابێتە ٢٠ رۆژ.

وتیشی:"رەنگە لە دوکانێک یاخود مارکێتێک خاوەنەکەی خۆی نرخی کارتی گران کردبێت، ئەگەر نا ئێمە وەک کۆمپانیا هیچ نرخێکمان زیاد نەکردووە و هاووڵاتییان دەتوانن ئەگەر شتێکی وا هەبوو لیژنەکانی قائیمقامیەت ئاگاداربکەنەوە یاخود بچنە لای بریکارەکانی ئێمە بە هەمان نرخی پێشووتر بیکرن".

ئەمە لە کاتێکدایە بەیانی ئەمرۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکرایەوە کە کۆمانیاکان بڕیاریانداوە کارتی 5 هه زاری بکرێت بە شەش هەزار و ٧٥٠ دینار کارتی ١٠ هه زاری بکرێت تەنها بە 13 هه زار دینار، هەروەها سیم کارتە فرییەکانیش لە ١/٧ تەنها تا ٢٠ ڕۆژ فریین دواتر ئاسایی دەبێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن