ڤیدیۆ: چین خۆری دروستكردوه؟
ڕاچڵهكین- چراخان ئاسۆ
ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" ڕاستی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی ئاشكرا كردكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كرێت خۆری ده‌ستكرد له‌لایه‌ن وڵاتی چینه‌وه دروستكراوه.
ئه‌م ڤیدیۆیه كه سه‌دان جار شه‌یر كراوه و هه‌زاران بینه‌ری هه‌بووه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كۆمه‌ڵێك كه‌س هاوار ده‌كه‌ن له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی ته‌نێكی نامۆ كه ڕوناكیه‌كی زۆری هه‌یه.
فرانس پرێس ئاشكرای كردوه ئه‌م پڕوپاگه‌نده‌یه دووره له‌ڕاستیه‌وه و ڤیدیۆكه هیچ په‌یوه‌ندی به وڵاتی چینه‌وه نییه به‌ڵكو ساتی هه‌ڵدانی موشه‌كێكی ئاسمانیی ئه‌مه‌ریكیه كه تایبه‌ت به كۆمپانیای" سپه‌یس ئێكس" ی ملیاردێری ئه‌مه‌ریكی " ئیلۆن ماسكه" و ڤیدیۆكه مانگی ڕابردوو تۆماركراوه.