له‌سه‌ر شوێنی هه‌ڵگرتنی ئارد له‌کوردستان روونکردنه‌وه‌ ده‌درێت

کوردستان

11/06/2021     ژمارەی بینراو 373

راچڵه‌کین-

وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ک له‌ تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان که‌ گوایه‌ شوێنی به‌رهه‌مهێنان و هه‌ڵگرتنی گه‌نمه‌ روونکردنه‌وه‌ ده‌دات و داواش له‌راگه‌یاندنه‌کان ده‌کات که‌ دووربکه‌ونه‌ له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست.

وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی هه‌رێمی کوردستان له‌ روونکردنه‌وه‌یه‌کدا هاووڵاتییان و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کان ئاگادارده‌کاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئەو وێنەی بڵاوکراوەتەوە گوایە شوێنی کارگەکانی بەرھەمھێنانی ئاردە و ده‌ڵێت:" لێرەوە وێنەی شوێنی ھەڵگرتنی ئارد بەھاوپێچ لەگەل ئەو وێنەی بڵاوکراوەتەوە بڵاودەکەینەوە کە ئەو شوێنە دوور و نزیک پەیوەندی بە وەزارەتی بازرگانی و  پیشەسازیەوە نییە".
 
له‌ روونکردنه‌وه‌که‌دا وه‌زاره‌ته‌که‌ داوایه‌ک له‌ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کان ده‌کات و ده‌ڵێت:" بۆ دلنیابون لەو گەنمەی دەکرێتە ئارد و شوێنی ھەلگرتنی گەنم  سەردانی شوێنەکان بکەن و نیشانی خەڵکی کوردستان بدەن لە راستی و دروستی بابەتەکە دوورکەوتنەوە لەھەواڵی ناڕاست".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن