نه‌ریمان بابان ئه‌م كه‌سانه ئاگادار ده‌كاته‌وه
ڕاچڵه‌كین-
له‌ڕێی په‌یجی فه‌رمی هونه‌رمه‌ند نه‌ریمان بابان به‌ڕێوبه‌رانی سۆشیال میدیای بابان هۆشداریان داوه‌ته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌یان له چه‌ناڵی یوتیوبی تایبه‌تی خۆیان بڵاوكردۆته‌وه زوو به‌رهه‌مه‌كانی بسڕنه‌وه.
له پۆسته‌كه‌دا داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن "ئەوکەسانەی بەرهەم و گۆرانی نەریمان بابانیان لە چەناڵی یوتیوب داناوە لەلایەن خۆیانەوە لای بەرن بۆ ئەوەی چەناڵەکەیان توشی داخستن و کێشە نەبێت لەبەر ئەوەی هەموو بەرهەمەکان هونەرمەند لە چەناڵی یوتیوبی فەرمی خۆی دانراوە و مافی پارێزراوە، ڕاستە ئێوە لە خۆشەویستیتان بۆ هونەرمەند بەرهەمەکانی بڵاو دەکەنەوە بەڵام ئەمە زیان بە چەناڵەکەتان و بە هونەرمەند نەریمان بابان ئەگەیەنێت ، بۆیە هیوادارین تێگەیشتنتان بۆ ئەو بابەتە هەبێت لەگەڵ خۆشەوویستی زۆرمان بۆ ئێوەی ئازیز."
نه‌ریمان یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانی شاری سلێمانی و ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و خاوه‌نی ده‌نگێكی تایبه‌ته و هه‌وادارانی ده‌نگی زۆره.