ڤیدیۆ: ته‌مه‌نی 106 ساڵه و له سه‌ماكردن نه‌وه‌ستاوه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
ئیلین كرامه‌ر ئافره‌تێكی ئوستورالی ته‌مه‌ن 106 ساڵه، چونه ته‌مه‌ن ئه‌م خانمه‌ی له سه‌ماكردن نه‌وه‌ستاندووه و له ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا نمایشی سه‌مای له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا پێشكه‌ش كردووه.
له ته‌مه‌نی 99 ساڵیدا و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئوستورالیا بڕیاری ئه‌وه‌یداوه له بواری فیلم و نوسینی كتێب كاربكات و ده‌شڵێت" له‌و كاته‌وه‌ی ته‌مه‌نم بۆته 100 ساڵ زۆر سه‌رقاڵم به كاره‌كانمه‌وه"
ئه‌م خانمه له‌دایكبووی 1914 یه و جگه له‌وه‌ی به‌رده‌وامه له سه‌ما و كاره‌كانی ڕۆژانه‌ی له ئینستگرامیش چالاكه و به‌رده‌وام وێنه‌ی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه.