به‌وێنه.. ئه‌و ئه‌سپه‌ی به دووگیانی بوونی خاوه‌نه‌كه‌ی خۆشحاڵه
ڕاچڵهكین-
ئه‌سپ یه‌كێكه له‌و ئاژه‌ڵه ناوازه و تایبه‌تانه‌ی كه زۆر كه‌س ئاره‌زووی ده‌كات، ئه‌مجاره به وێنه‌یه‌كی ناوازه بۆته باسی گه‌رمی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت پێده‌كه‌نێت و خرشحاڵه بۆ دووگیان بوونی ئه‌و خانمه‌ی كه خاوه‌نی ئه‌سپه‌كه‌یه.
ئه‌م ئهسپپه ڕه‌نگ كاڵه بڕیاری ئه‌وه‌یداوه كه به‌شداری خۆشحاڵی خێزانه‌كه بكات و ده‌ركه‌وتنی به‌م جۆره دیمه‌نێكی تایبه‌تی به‌خشیوه به وێنه‌كه و وێنه‌كه له كێڵگه‌یه‌ك له ویلایه‌تی" ئه‌ندیانا" ی ئه‌مه‌ریكی گیراوه.
كریستین زاڤیرۆ كه وێنهگرهكهیه باس له‌وه ده‌كات ئه‌مه جوانترین زنجیره وێنه‌ی دایكایه‌تی بووه كه تۆماری كردوه تا ئێستا له ماوه‌ی كاره‌كه‌یدا.