چوو بۆ سه‌یری یاری له كاره‌كه‌ی ده‌ركرا
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
خۆشیه‌كه‌ی " نی‌نا فاروقی" بۆ بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را به‌هۆی گۆڵه‌كه‌ی یاریزان" هاری كین" به‌رامبه‌ر دانیمارك له پێشبڕكێی یۆرۆی 2020 به‌رده‌وام نه‌بوو به‌هۆی ده‌ركردنی له شوێنی كاره‌كه‌ی.
نی‌نا دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ئاهه‌نگێڕانه‌كه‌ی له كامێرای یاریگاكه‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی له تیڤیه‌كانه‌وه په‌خشكرا بوه هۆی ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی كه‌متر له 12 كاتژمێر له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌یه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه بكرێت و پێی ڕاگه‌یاند كه چیتر نه‌چێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی چونكه له‌كاره‌كه‌ی ده‌ركراوه.
ئه‌م خانمه دوای ئه‌وه‌ی به‌بیانوی نه‌خۆشی له شوێنی كاره‌كه‌ی مۆڵه‌تی وه‌رگرتوه چوه بۆ ته‌ماشاكردنی یاری "ئینگلته‌را و دانیمارك" له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی، له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ گۆڤاری" ته‌لگراف" ی به‌ریتانی وتویه‌تی" هه‌ست به تێكه‌ڵه‌یه‌ك له خۆشی و ناخۆشی ده‌كه‌م خۆشحاڵم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را ده‌چێته كۆتاییه‌كانی یاری خولی ئه‌وروپا به‌ڵام له هه‌مان كاتدا كاره‌كه‌مم له‌ده‌ستدا.