راچڵەکین-
بۆ جاری دووه‌م و به به‌شداری هه‌زاران كه‌س، نوێژی جه‌ژنی قوربان له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئایاسۆفیا له ئیستانبوڵ ئه‌نجامدرا.
ئایاسۆفیا كه تاكوو رزگاركردنی ئیستانبوڵ و بۆ ماوه‌ی ٩١٦ كڵێسا بووه، كه ١٤٥٣ه‌وه تاكوو ١٩٣٤ كه بڕیاردرا بكرێت به مۆزه‌خانه وه‌ك مزگه‌وت به‌كارهێندرا و بۆ ماوه‌ی ٨٦ ساڵیش كرا به مۆزه‌خانه، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له ٢٤ی ته‌مووزی ساڵی رابردوو جارێكی دیكه به رووی په‌رستشدا كرایه‌وه و ئه‌مڕۆیش به جۆشوخرۆشه‌وه بۆ جاری دووه‌م نوێژی جه‌ژنی قوربانی لێ ئه‌نجام درا.
له به‌ره‌به‌یانییه‌وه خه‌ڵكانێكی زۆر به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن روویان له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئایاسۆفیا كرد. جگه له ئیستانبوڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییان له شاره‌كانی دیكه و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه هاتبوون بۆ مزگه‌وته‌كه و گۆڕه‌پانی ئایاسۆفیا پڕ بوو له نوێژخوێن. له چه‌ندین شوێن خاڵی ئه‌منی داندران و تێكچڕژان دروست بوو.
نوێژی جه‌ژن له‌لایه‌ن نوێژخوێن له مزگه‌وته‌كه، موجاهید تۆپچوئۆعڵو ئه‌نجام درا. ناوبراو دوای ئه‌نجامدانی نوێژ، به ده‌ستی چه‌پی شمشێری به ده‌سته‌وه گرت و گوتاری خوێنده‌وه. دوای ئه‌نجامدانی نوێژه‌كه هاووڵاتییان هه‌موو به‌یه‌كه‌وه ته‌كبیریان لێ دا