نزیکەی نۆ هەزار کەسی دیکە لەعیراق تووشی کۆرۆنا بوون

عێراق

20/07/2021     ژمارەی بینراو 230

راچڵەكین -

لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، هەشت هەزار و 922 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عیراق تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا هەشت هەزار و 922  حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆڕۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا حەوت هەزارو 613 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 59 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئامارەكە، كۆی گشتیی تووشبووانی پەتای كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ ملیۆنێك و 510 هەزارو 517 كەس بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش ملیۆنێك و 372 هەزار و 158 كەس چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە رێژەی 90.8%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 17 هەزارو 951 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن