بابه‌تێكی گرنگ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینه چینیه‌كه‌یان له‌خۆیانداوه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ سه‌لماندویه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینی چینی له جۆری" سینۆڤاك" دژه ڤایرۆسی كۆڤید-19 یان بۆ به‌كارهێندراوه ئه‌وه ماوه‌ی مانه‌وه‌ی دژه ته‌نی ڤایرۆسه‌كه ته‌نها بۆ 6 مانگه و بۆ ئه‌وه‌ش باشتر وایه ژه‌می سێهه‌م وه‌ربگرن.
زانا چینیه‌كان ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یان بڵاوكردۆته‌وه دوای ئه‌وه‌ی نمونه‌ی خوێنیان له كه‌سانی پێگه‌یشتوو ته‌ندروست له ته‌مه‌نی 18-59 ساڵ وه‌رگرتوه كه هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی" سینۆڤاك" ی چینیان وه‌رگرتوه.
ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه كه چالاكی دوو ژه‌می ڤاكسینه‌كه بۆ 6 مانگه دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا و باشتر وایه دوای ئه‌و ماوه‌یه ژه‌می سێهه‌م له‌خۆیان بده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توێژه‌ره‌وه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دیاری نه‌كراوه ئه‌م ڤاكسینه دژی شریته گۆڕاوه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا چالاكه یان نا و ئه‌و بابه‌ته پێویستی به توێژینه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه.