كچه‌كه‌ی بیل گه‌یتس له‌گه‌ڵ كوڕێكی میسری هاوسه‌رگیری كرد
ڕاچڵه‌كین-چراخان
جینیڤه‌ر گه‌یتس كچی دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای " مایكرۆسۆفت" بیل گه‌یتس له‌گه‌ڵ گه‌نجێكی میسری به‌ناوی" نائل نه‌سار" ی ته‌مه‌ن 30 ساڵ هاوسه‌رگیری كرد.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه تیایدا هاتووه كه ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی كچه‌كه‌ی گه‌یتس له ماڵه‌كه‌ی جینیڤه‌ردا بووه كه له هه‌رێمی ویستشستر بووه له ویلایه‌تی نیویۆرك له ئه‌مه‌ریكا و ئاهه‌نگێكیان به ده‌ستوری ئیسلامی سازكردوه و 300 كه‌س وه‌ك میوان بانگهێشت كراون.
ساڵێك به‌ر له ئێستا نائل داوای هاوسه‌رگیری له جنیڤه‌ر كردوه و له سه‌ره‌تای 2017 په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌نێوانیان دروست بووه و هه‌ردووكیان ده‌رچووی زانكۆی" ستانفۆرد" ی به‌ناوبانگن و ئاره‌زووی سه‌ره‌كیان ئه‌سپ سوارییه.