ڤیدیۆ: مێینه‌ی فیلێك تۆڵه‌ی به‌چكه‌كه‌ی له تیمساحێك ده‌كاته‌وه
ڕاچڵه‌كین-
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له گه‌شتێكی سه‌فاری له زامبیا تۆماركراوه تیایدا مێینه‌ی فیلێك ده‌رده‌كه‌وێت كه توڕه‌یه و تۆڵه‌ی خۆی له تیمساحێك ده‌كاته‌وه كه جێی مه‌ترسی بوه بۆ به‌چكه‌كه‌ی و فیله‌كه تیمساحه‌كه له‌ناو ده‌بات.
ئه‌م گرته‌یه له‌لایه‌ن گه‌شتیارێك به‌تاوی" هانز هنریك" له مانگی ئۆگه‌ستی ئه‌مساڵ تۆماركراوه و پێده‌چێت تیمساحه‌كه 8-10 پێ درێژ بێت و پێشتر چه‌ند جارێك هه‌وڵی ئه‌وه‌یداوه زیان به بێچوه‌كانی فیله‌كه بگه‌یه‌نێت به‌ڵام ئه‌مجاره دایكی بێچوه‌كان تۆڵه‌ی لێكرده‌وه و له‌ناوی بردوه.