ڤیدیۆ: دوو كچ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له كچێكی دیكه ده‌كه‌ن
ڕاچڵه‌كین-
به‌رپرسانی په‌روه‌رده له میسر ئه‌و دوو خوێندكاره كچه‌یان له خوێندن دورخسته‌وه كه له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان له كچه هاوڕێیه‌كیان كردبوو، دوای ئه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌یان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبویه‌وه و توڕه‌ی میسریه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێنا.
له ڤیدیۆكه‌دا دوو خوێندكاری كچ په‌یامێكی هه‌ڕه‌شه بۆ كچێكی دیكه ده‌نێرن كه پێده‌چێت له ترسی ئه‌وان نه‌چوبێته‌وه بۆ خوێندن و یه‌كێكیان چه‌قۆ ده‌رده‌هێنێت و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئازایت وه‌ره‌وه و باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن به‌ختی نه‌بووه كه نه‌چۆته‌وه ئه‌گه‌ر نا سوپرایزێكی جیاوازیان بۆ ئاماده كردبووه ئه‌ویش ئه‌و چه‌قۆیه‌یه كه به ده‌ستی یه‌كێكیانه‌وه‌یه.
چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و دوو كچه‌ی له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وتوون به‌د ڕه‌فتارن و به‌ڕێوبه‌ری خوێندنگاكه‌ش به‌وه تاوانبار ده‌كه‌ن له‌به‌ر وانه‌ی تایبه‌ت فریای ئه‌وه ناكه‌وێت ئاگاداری خوێندكاره‌كانی بێت.