ئەو خۆراکانەی پێویستە زیاتر بخورێن لە وەرزی پایز و زستان

تەندروستی

05/11/2021     ژمارەی بینراو 793

راچڵەکین-

--- بەهۆی نزمی پلەی گەرما و دەستپێکی شەپۆلی سەرما ، جەستەی مرۆڤ پێویستی زیاتری بە کۆمەڵێک خواردن و خواردنەوە هەیە بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش و خۆپاراستن لە پەتا و هەڵامەت ، هەروەها بۆ نەهێشتنی هەست بە سەرما و  ڕێگری کردن لە قەڵەوی ، کە گرنگترینیان ئەمانەن : 
١ --- میوە مزرەمەنیەکان و کێوی و هەنار و سێو  ؛ دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی و ئەی و ماددە دژە ئۆکسانەکانی تر . 
٢ --- سەوزە گەڵا تۆخەکان : وەک کەلەرم ، قەڕەنابیت ، نەعنا ،. 
٣ --- پاقلەمەنیەکان : بە تایبەت شۆربای نیسک  ، نۆکاو  ، لۆبیا ، ماش ،. 
٤ --- سیر و پیاز : بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستە  چی بە کاڵی یا لە ناو چێشت ، هەروەها هەنگوینی سروشتی .
٥ --- زەنجەبیل : گرنگە بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی قوڕگ و کەمکردنەوەی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە و بەهێزکردنی بەرگری لەش ، ئەکرێ ڕۆژانە چای زەنجەبیل یا گیراوەی لێمو و زەنجبیل یا زەنجەبیل و لێمۆ و هەنگوین بخورێتەوە . 
٦ --- خواردنەوەی چای گژوگیا وەک چای گوڵەبەیبوون، ڕازیانە ، گوڵەمێخەک ، زەنجەبیل ، چای سەوز  لەبری  ئەو خواردنەوەی بڕێکی زۆر  ماددەی کەڤییان تێدایە وەک چا و قاوەی ڕەش بە تایبەت ئەگەر شەکری تێ بکرێت ، شەوان لە بری چا و قاوە  کوپێک شیری گەرم یا چای گژوگیا بخۆرەوە . 
٧ --- ماسی سەلموون و توونە و هەموو جۆرە ماسیەکانی تر بە بەرژاوی . 
٨ --- سینگی  مریشک و قەل و پەلەوەر ، هەروەها گۆشتی سووری بێ چەوری ( کاتی ڕێجیمی کیتۆ و هاۆشێوەکانی نەبێت ) .
٩ --- دانەوێڵە تەواوەکان وەک ئاردی بۆر و برنجی بۆر و قاوەیی ، تۆووی شیا و شۆڤان لە بری ئاردی سپی و برنجی سپی  . 
١٢ --- چەرەسات : گوێز و بادەم و دەنکە کولەکەو گازۆ . 
١١ --- خواردنی بڕی پێویست لە ماددە ڕێشاڵیەکان لە ڕێگای خواردنی سەوزە و میوە ڕۆژانە دوو بۆ سێ جار  . 
١٢ --- خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ڕۆژانە لە نێوان ژەمەکان  لانی کەم زیاتر لە شەش پەرداخ ڕۆژانە . 
ئامادەکردنی 
د. کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی 
پسپۆڕی زانستی خۆراک

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن