كۆرۆنا خولی NBAی لە ئەمریكا رادەگرێت

وەرزش

12/03/2020     ژمارەی بینراو 127

راچڵەكین-

دوای ئەوەی یەكێك لە یاریزانانی تۆپی باسكە لەئەمریكا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) بوو، یەكێتی تۆپی باسكەی ئەمریكا (NBA) تا ماوەیەكی نادیار تەواوی یارییەكانی هەڵپەسارد.

NBA لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای توشبوونی یەكێك لە یاریزانانی یانەی ئوتاجاز بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، تا راگەیاندنی دووەم هەموو یارییەكان هەڵوەشێندراونەتەوە.

دوای ئەوەی ئەنجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ یاریزانێك راگەیاندرا كە ناوی بڵاونەكراوەتەوە، یاری نێوان ئوتاجاز و ئۆكلاهۆما كە بڕیاربوو ئەم ئێوارەیە ئەنجام بدرێت هەڵوەشێندرایەوە.

لەراگەیەندراوەكەدا باس لەوە كراوە كە ئەو یاریزانەی تووشی ڤایرۆسەكە بووە لەو كاتەدا لە یاریگا نەبووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن