راچڵەکین-
سێهەمین رۆژ و كۆتا ڕۆژی یەکەمین پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی پێکانی پۆینت لە رۆژئاوای ئاسیا یانەی ئاسمانی ھەڵەبجە له ژێر ناونیشانی "هەڵەبجە دەبێتە ناسنامەی فڕۆکەوانی جیهانی"، پاڵه‌وانێتیه‌كی ڕێكخست بۆ ٦٠ وه‌رزشوانی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
وه‌رزشوانان به فڕین له سه‌ر چیای باڵامبۆوه بۆ بناری باڵامبۆ له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كۆتاییان به پاڵه‌وانێتیه‌كه هێنا له دوابه‌شی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا به‌شێك له وه‌رزشوانان به كۆمه‌ڵ نمایشێكی جیاوازیان ئه‌نجامدا.
یانەی ئاسمانی ھەڵەبجە لە ساڵی ٢٠١٥ دامەزراوە و خاوەنی ژمارەی پێوانەییە لە ئاستی تاکە کەسیدا بۆ بەرزترین فرین و دورترین مەودا، لە ئێستاشدا خاوەنی سێ یاریزانە لە ھەڵبژاردەی عیراق.