شەپۆلیكی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کوردستان

18/11/2021     ژمارەی بینراو 1107

راچڵەکین-

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بارن و بەفر بارین روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و رۆژی دووشەممەش کاریگەرییەکەی زیاتر دەبێت و بارانی بە لێزمە دەبارێت و رۆژی سێشەممەش کۆتایی بەو شەپۆلە دێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، درێژبوونەوەى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست بۆ سەر ناوچەکەمان .رۆژى شەممە لە کاتەکانى بەرەبەیان ئاسمانى هەرێم دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پاشان بۆ هەورى تەواو لەگەڵ ئەگەرى نمە بارانى کەم لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و پاشان باران بارین لەسەر هەندێ لە بەشەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى بەشێوەیەکى پچڕ پچڕ.وە لووتکەى ناوچە شاخاوییە سنووریەکان ئەگەرى بەفرێکى کەمى دەبێت .

کەشناسی دەشڵێت، رۆژى یەکشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەرى نمە باران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە لە هەندێ کاتدا سەنتەرى پارێزگاکان تەنها نیمچە هەور دەبێت، هەروەها رۆژى دووشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لەسەر ناوچەکەمان زیاد دەکات و باران بارینى مامناوەند لە تەواوى ناوچەکەمان دەبارێت و هەندێ ناوچە لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان لێزمەبارانى دەبێت بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و سنوورى پارێزگاى دهۆک بارانى بە لێزمەى دەبێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، خێراىی با لە کاتى باران بارین زیاد دەکات و پلەکانى گەرما بە تایبەت بەرزترین پلەکانى گەرما بە نزیکەى 3-5 پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە رۆژى سێ شەممە لە کاتەکانى بەرەبەیان کاریگەرى ئەو شەپۆڵە لەسەر ناوچەکە کۆتاىی دێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن