هەولێر؛ شەڕ روویداو كوژراوو بریندار هەیە

کوردستان

18/11/2021     ژمارەی بینراو 984

راچڵەكین-

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شەقامی 100 مەتری هەولێر، شەڕ لەنێوان دوو كەسدا روویدا و تەقە كراوە، بەهۆیەوە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، دوو كەس كوژراون. 

لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەروونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە:"دوای ئەوەی ئەمشەو ڕێكەوتی 18/11/2021 هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار كرانەوە كە شەڕێك لە شەقامی (100 مەتری) نزیك فڕۆكەخانە ڕووی داوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەركەوت كە دوو هاووڵاتی بە ناوەكانی (ح. ج. م) و (و. ح. ا) لەسەر پارككردنی ئۆتۆمبێل لە گەراجی چێشتخانەیەك كوژراون."

ئاماژە بەوەشكراوە، تیمەكانی پۆلیس لە ئێستادا لە شوێنی ڕووداون و دوای لێكۆڵینەوەی ورد، زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە بڵاو دەكەینەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن