شەیمای 13 ساڵ دۆزرایەوە

کوردستان

20/11/2021     ژمارەی بینراو 2306

راچڵەكین-

ئەو كچە خوێندكارەی كە خێزانەكەی دانیشتووی كۆیەن و چوار رۆژ لەمەوبەر بێسەروشوێن بووبوو، دۆزرایەوە. 
 
عەمید عەلی عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، ئەو كچە تەمەن 13 ساڵانەی كە چوار رۆژ لەمەوبەر لە كۆیە بێسەروشوێنبووبوو، ئەمڕۆ دۆزراوەتەوە و سەلامەتە.

محەممەدی باوكی شەیما لەلێدوانێكدا بۆ میدیاكان رایگەیاند، كاتژمێر 2:35 خولەكی پاشنیوەڕۆی 16ی ئەم مانگە شەیما-ی كچی چووە بۆ خوێندن بۆ دەرەوەی ماڵەكەیان، بەڵام لەو كاتەوە نەگەڕاوەتەوەو سۆراغی نازانن.

وتیشی:" لە بنكەی ئازادیی كۆیە سكاڵامان تۆماركردووە، داوامانكردووە لە رێگەی كامێراكانی چاودێرییەوە بزانن كچەكەم چی بەسەرهاتووە."

عەمید عەلی عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە ئاماژەی بەوەكرد، لێكۆڵینەوە لەبارەی بێسەروشوێنبوونی شەیما دەستیپێكردووە و دواتر هۆكارەكەی ئاشكرا دەكەین.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن