ئاگر لە مەترانییەی سریان كاسۆلیك لە عەنكاوە كەوتەوە

کوردستان

24/11/2021     ژمارەی بینراو 230

راچڵەكین –

بەهۆی شۆرتی كارەباوە ئاگر لە مەترانییەی سریان كاسۆلیك لە ناحیەی عەنكاوەی سەر بە شاری هەولێر كەوتەوە.

بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی كە لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە بڵاوكراوتەوە، ئەمشەو بەهۆی شۆرتی كارەباوە، لە مەترانیەی سریان كاسۆلیك لە عەنكاوە ئاگر كەوتووەتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە، دوای ئاگركەوتنەوەكە، تیمەكانی بەرگریی شارستانی هەولێر گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكەو توانیویانە ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن.

ئەوەش خراوەتەڕوو كە ئاگركەوتنەوەكە جگە لە زیانی ماددیی، هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن