سلێمانی؛ تەرمی هاوڵاتییەك دۆزرایەوە

کوردستان

25/11/2021     ژمارەی بینراو 358

راچڵەكین-

لەشەقامی مەولەوی شاری سلێمانی تەرمی هاوڵاتییەكی بەتەمەن دۆزرایەوە. بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی 122 دەڵێت:" هاوڵاتییەكە لەسەرمادا رەقبووەتەوە."

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی 122 لەلێدوانێكدا بۆ راچڵەكین ئاماژەی بەوەكرد:" بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگادار كراینەوە لەبوونی تەرمێك لە لەشەقامی مەولەوی شاری سلێمانی كە پیاوێكی لەدایكبوی ساڵی 1956ـە."

وتیشی:" تیمەكانی سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكە و دەركەتوە ئەو هاوڵاتییە "لەسەرمادا رەقبوەتەوە".



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن