راچڵەكین -
بە گوێرەی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ كە تایبەتە بە خستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان، ئەمڕۆ هەینی نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت 80 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەی پێوەكردەکرێت. لە کاتێکدا دوێنێ پێنجشەممە بە 82 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس، بە 76 دۆلار و یەک سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. لە کاتێکدا دوێنێ پێنجشەممە بە 78 دۆلار و22 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.