بنزیما ڕیاڵی لەچوارگۆشەی زێڕین نزیك كردەوە

وەرزش

07/04/2022     ژمارەی بینراو 311

راچڵەكین-

كەریم بنزیما-ی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید یانەی شاهانەی لە چوارگۆشەی زێڕینی خولی یانە پاڵەوانەكان نزیككردەوە، دوای ئەوەی بەتۆماركردنی هاتریك یانەی چێڵسی لەیاریگای یانە ئینگلیزییەكەدا دا بە زەویدا.

شەوی رابردوو، لە یاریی چوونی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگدا، یانەی ریال مەدرید لەسەر یاریگەی ستامفۆرد بریدج لە لەندەن بووە میوانی چێڵسی و بە ئەنجامی 3-1 لێیبردەوە، كە هەرسێ گۆڵی یانە ئیسپانییەكە لەلایەن كەریم بنزیمای كاپتنی شاهانەوە تۆماركران.

لە خولەكی 21 ی گێمی یەكەمدا، كەریم بەنزیما بەلێدانێكی سەر یانەی شاهانەی كردە خاوەنی گۆڵی یەكەم، هێندەی نەخایاندو دوای تەنها سێ خولەكی تر بنزیمان یانەی شاهانەی كردە خاوەنی گۆڵی دووەم،  بەر لە فیكەی كۆتایی نیوەی یەكەم، كای هاڤێرتزی هێرشبەری ئەڵمانی بە سەر گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی خاوەن یاریگا تۆماركرد.
 
لە یەكەم خولەكی گێمی دووەمی یاریەكەدا جارێكی دیكە بنزیما سوودی لە هەڵەیەكی ئیدوارد مێندیی گۆڵپارێزی یانەی چێڵسی وەرگرت و گۆڵی هاتریكی خۆی و سێیەمی یانەكەی تۆماركرد.
 
یارییەكە بەو ئەنجامە كۆتاییهات و ئەركی یانە لەندەنییەكە لە یاریی گەڕانەوەدا زۆر زەحمەت دەبێت، كە سێشەممەی داهاتوو یاریی گەڕانەوە لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ برنابیۆ لە مەدرید دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن