بارسێلۆنا بەرامبەر لێڤانتێی ریمۆنتادای تۆماركرد

وەرزش

11/04/2022     ژمارەی بینراو 243

راچڵەكین-

لە هەفتەی ٣١ی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا (لا لیگا)دا، یانەی بارسێلۆنا بە ئەنجامی ٣-٢ لە یانەی لێڤانتێی بردەوە.

نیوەی یەكەمی یارییەكە بەبێ تۆمار كردنی هیچ گۆڵێك كۆتاییهات، بەڵام لە نیوەی دووەمی یارییەكەدا و لە خولەكی ٥٢دا یاریزان، خۆسێ لویس مۆرالێس، بە پەناڵتی گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی لێڤانتێ تۆمار كرد.

یانەی بارسێلۆنا هەوڵەكانی بۆ یەكسان كردنەوەی یارییەكە چڕتر كردەوە، لە خولەكی ٥٩دا یاریزان، پییەر ئێمێریك ئاوبامیانگ، گۆڵی یەكسانكردنەوەی بۆ یانەی بارسێلۆنا لێدا.

لە خولەكی ٦٣دا یاریزان، پێدری گۆڵێ دووەمی بۆ بارسێلۆنا تۆمار كرد.

یاریزان، گۆنزالۆ مێلێرۆ لە خولەكی ٨٣دا گۆڵی یەكسان كردنەوەی بۆ یانەی لێڤانتێ تۆمار كرد.

لە كاتی زیاد كراودا و لە خولەكی ٩٠+٢دا یاریزان لوك دێ یۆنگ، گۆڵی سێیەمی بۆ یانەی بارسێلۆنا تۆمار كرد.

بەم ئەنجامەش یانەی بارسێلۆنا ژمارەی خاڵەكانی بۆ ٦٠ خاڵ بەرز كردەوە و پێگەی خۆی لە ریزبەندی دووەمی یانە ئیسپانییەكاندا پاراست.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن